English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەموو شتێک لەبارەى بەرزى چەورى خوێن
2020-12-10 [03:48 AM]

ZNA ــ هەولێر


پزیشکێکى پسپۆرى هەناوى ووردەکارى بەرزبونەوەى رێژەى چەورى خوێن دەخاتەروو، هەرەوەها چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ  نەخۆشیەکە و چارەسەکردنیشى روون دەکاتەوە.


پشکنینى چەورى خوێن بۆخۆپاراستن لەجەڵدەکان

دکتۆر زانیار ئاغا پزیشکی پسپۆڕی هەناوی سەبارەت بە مێژووى پشکنینى چەورى دەڵێت، ساڵانێک پێش ئێستا کاتێک جیهان درکیان کرد بە مەترسی بەرزبوونەوەی چەوری کۆلستیرۆڵ لە خوێنی خەڵکدا،ئامۆژگاری هاووڵاتی خۆیان کرد کە ووریا بن و پشکنینی خۆیان بکەن،چارەسەری ئەوانەش بکەن کە لە مەترسیدان بۆ تووش بوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ وەکو جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک. ئەو پەیوەندیە تووندە بوو لە نێوان بەرزی چەوری خوێن و جەڵتە کە وای کردووە جۆرەها چارەسەر بدۆزرێتەوە بۆ نەخۆشەکان لە ماوەی(30) ساڵیڕابردوو. کەواتە مەسەلەکە بەرگرییە لە جەڵتەی مێشک و دڵ و قاچ و ئەوانە پەیوەندی بە خودی چەورییەکەوە نییە.

 

ئەوپزیشکە باس لەتێگەیشتنى هەڵەى بەشێک لەهاوڵاتیان دەکات لەبارەى بەرزى رێژەى چەورى خوێن  و لەوبارەیەوە دەڵێت، زۆرێک لە نەخۆش وا تێ گەشتوون کە بەرزی چەورییەکە خۆی نەخۆشییە، تەنانەت ئێمە جیاواز لەهەموو جیهان، وا دەزانین گەر سەرمان بیەشێتیان شان و ملمان ڕەق بن و یان هەناسە سوار بین ئەوا هۆکاری بەرزی چەورییەکەیە. لەڕاستیدا شتی وا بوونی نییە، بەرزی چەوری هەرگیز نیشانەی نییە!


 دکتۆر زانیار ئاغال لەچەند خاڵیکدا چۆنیەتى مامەڵەکردنى لەگەڵ بەرزی رێژەى چەورى رونکردوەتەوە :


کێ پێویستى بەپشکنینە

ئەوکەسانەى کە پێویستیان بەپشکنینى چەورى خوێنە بەسەر دوو گروپدا دابەشکردوە:

گروپی یەکەم (گروپى مەترسی)/ئەوانەی کەسسێک لە بنەماڵەکەیان بە گەنجی مردووە بە نەخۆشی دڵیان بە زگماکی چەورییان زۆر زۆر بەرزە.

گروپی دووەم/ ئەوانەی مەترسییان نییە بەڵام تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ زیاترە.

 

ماوەى نێوان دوو پشکنین

بۆ کەسێک سەروو(40) ساڵ بێت و نەخۆش نەبێت، لەوانەیە هەر(5) ساڵ جارێک پێویستیان بەپشکنین بێت، بەڵام بۆ کەسێک لە گروپی مەترسی بێت لەوانەیە زووتر پێویستى  بەپشکنین بێت، بەڵام ئەم جۆرەیان پێویستە پزیشکى تایبەت چۆنیەتى ئەنجامدانى پشکنینەکەى بۆ رێکبخات.

 

لەحاڵەتى بەرزبونەوەى چەورى خوێندا چى بکەین؟

دکتۆر زانیار ئاغال لەبارەى ئەنجامى پشکنین هۆشدارى دەدات و دەڵێت،پێش هەموو شتێک وریا بن لە کوردستان وەرەقەی ئەنجامی پشکنینی چەوری زۆربەی جار هەڵەیە!!

رونکردنەوەى زیاترى لەوبارەیەوە داوە و لەپەیامێکدا بۆئەکەسانەى کەپشکنین ئەنجام دەدەن، رایگەیاندوە،رەچەتەى ئەنجامەکە لە تەنیشتەوە کە نۆرماڵەکان نووسراوە ئەوا بۆ کەسی ئاسایین و ئینجا هەر هەڵەیە، بەرزی چەوری خۆی گرنگ نییە، ئەوە گرنگە تۆ ئاستیمەترسییەکەت لەگەڵ ژمارەی چەورییەکە چەندە؟ ئەمەپزیشکەکەت لە رێگەى شیکارکردنى چەند هاوکێشیەکەوە بۆت ئەنجام دەدات، کەواتە لەمەولارەچەتەى ئەنجامیپشکنینى چەوری بە پەلە مەدە بە پزیشکەکەت، چونکە کارێکی قووڵی دەوێت تا بزانێت چارەسەر وەرگریتیان نا.

ئەوپزیشکە باسى لەوکەسانەش کردوە کەنەخۆشى درێژخایەنى وەک شەکرە و سستى گورچیلەیان هەیە،یان پێشتردووچارى جەڵتەی دڵیان مێشکبوون ، بەبڕواى دکتۆر زانیارئاغال ئەوانە دەبێت راستەخۆ پزیشک حەبى چارەسەرى چەورییان بۆبنوسێت، چونکە ئەوانە لەگروپى مەترسیدارن، جگە لە دووحاڵەت ئەوانیش بریتین لەو کەسانەى کە شەکرەى جۆرى (2) یان هەیە، یان حاڵەتەکەیان کۆنترۆڵ بێت و دۆخى تەندروستیان باش بێت.

 

چارەسەرى بەرزى چەورى خوێن چیە؟

دکتۆر زانیار ئاغال دەڵێت دوای ئەوەییەکلا بووەوە کەبەرزى چەورى خوێن بۆتە هۆى مەترسى بۆسەردڵ، پێوستە خواردنی ماسی، گوێز، سەوزە، میوە، زیاد بکرێت و خواردنی برنج و نان و گۆشتەکان کەم بکرێتەوە، هەرەوەها ئەنجامدانى وەرزش و سەردانى پزیشکیشبەشێک لە چارەسەر و کۆنترۆلى ئەونەخۆشیە

 

هۆشداریشدەدات لەبارەى خواردنى (دوگ و ڕۆنى توند) ودەڵێت، راستە چەورى بەرز ناکەنەوە، بەڵام دەبنە هۆى قەڵەوى، جەختیش دەکاتەوە کەئەوکەسانەى دووچارى بەرزى چەورى خوێن دەبن، نابێت جگەرە بکێشن.

 

بۆ گروپی مەترسیداریش، پێویستە راستەخۆ دەست بکەن بەبەکارهێنانى بە حەبی چەوری، چونکە تەنها ئەو حەبە کەسى توشبو  دەپارێزێت لە جەڵتەی دڵ و مێشک، سەبارەت بە چۆنیەتى بەکارهێنانى حەبەکەش، دکتۆر زانیار ئاغال دەڵێت ئەمەیان ئەرکی پزیشکە کە دیارى بکات.





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad