|
ZNA ــ هەولێر بەگشتیی لەزستاناندا خەڵک توشی وشکبونەوەی پێست دەبن، لەدیارترین هۆکارەکانیشی ساردی کەشوهەوای ئەو وەرزەیە.
گۆڤاری "فرۆیندین"ی تایبەتمەند بەتەندروستییو جوانکاری باسی لەوەکردوە، خۆشوشتن بەئاوی زۆر گەرم، یەکێکە لەهۆکارەکانی وشکبونەوەی پێست، لەبەرئەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی وێرانکردنی ئەو چینەی پارێزگاری سروشتی لەپێست دەکات، هەربۆیە وایلێدەکات توشی وشکبونەوەو خورانو کڕێژو تەنانەت هەوکردنیش ببێت.
بۆ خۆبەدورگرتن لەوشکبونەوەی پێست، واباشترە ڕۆژانە خۆمان نەشۆین، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو ئاوەی خۆی پێدەشۆین شیلەتێن بێت، نەوەک زۆر گەرم.
ڕەنگە وشکبونەوەی پێست بەهۆی کەمی ڤیتامینەکان بێت، بۆیە بۆچارەسەری ئەوە دەبێت سەوزەو میوە بەزۆری بخورێت، لەبەرئەوەی ڤیتامین C دەبێتە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین کە ڕێگرە لەتوشبون بەوشکبونەوەی پێست دەگرێت.
هەروەک ڕەنگە دانانی چینێکی ئەستوری کرێمە چەورەکان لەسەر قژ بەتایبەت لەشەواندا، ببێتە هۆی دروستبونی ناتەواوی لەسروشتیی شێداری پێست.
لەپاڵ ئەوە، هۆکارێکی تری وشکبونەوەی پێست بۆ ئێکسسواراتی جلوبەرگی زستانە دەگەڕێتەوە کە ڕەنگە بەکتریایان تێدا گەشەبکات وەک دەستکێشو تەپلەو شاڵ، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی بەردەوام ناشۆرێن، هەربۆیە ئەو بەکتریایانە لەڕێگای دەستەوە بۆ دەموچاو دەگوازرێتەوەو توشی وشکبونەوەو زیپکەو خورانو هەوکردنیشی دەکات.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |