ZNA- هەولێر
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، چاوەڕێن ئیدارەی نوێی ئەمریکا کۆتایی بە هاوکارییەکانی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان بهێنێت.
ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سزادانی تورکیا لەسەر کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس٤٠٠ی رووسی لەلایەن ئەمریکاوە، زیانی گەورە بە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن دەگەیێنێت. بە گوتەی کاڵن، چەندین جار داوای پێدانی سیستەمی پاتریۆتمان کردووە، بەڵام ئەمریکا رەزامەندی لەسەر پێدانی ئەو سیستەمە بە تورکیا دەرنەبڕیوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هەروەها گوتی، چاوەڕێن ئیدارەی نوێی ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بوەستێنێت.
کاڵن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ گوتی: لەسەر چەندین پرسی تایبەت بە ناوچەکە تێڕوانینی جیاوازیان لەگەڵ رووسیا هەیە، بەڵام هەوڵدەدەن کۆتایی بەم ناکۆکی و تێڕوانینە جیاوازانە بهێنن.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |