English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی کوردستان
2020-12-11 [05:17 AM]

ZNA_ هەولێر


 

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان  و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ک رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه‌ و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکاندا،
هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.

ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی  بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.

‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2020





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad