ZNA - هه‌ولێر
كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر رايگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە له شارۆچكه‌ی زاخۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزا‌ی توركیا دەکەوێتەوە کار.
بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێك كه له لاپه‌ڕه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه، رایگه‌یاند، له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه عێراقییه‌كان خێراتر و ئاسانتر داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزا‌ی ستیكه‌ر به مه‌به‌ستی سه‌ردانی توركیا، ئه‌نجامبده‌ن، كاره‌كانی فراوانكردنی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزا‌ی توركیا، به‌رده‌امن.
له زاخۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزا سه‌ر به كۆمپانیای Gateway Managementـە، كه كاری دابینكردنی ڤیزایه.
هاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەش داوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا ئەو ناوەندە دەکەنەوە و چیدیکە پێویست ناکات خەڵک لە زاخۆوە بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی شاری دهۆک بکات.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |