ZNA-هەولێر ئەمڕۆ شەممە (12ی کانونی یەکەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (50) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (45) دۆلار و (78) سەنت فرۆشراوە.
کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز کردەوە، بەجۆرێک نرخەکەى گەیشتوەتە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ.
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |