English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا دەست دەكات بەكوتانی خەڵك بەڤاكسینی دژە كۆرۆنا
2020-12-12 [07:41 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،  دەستکردن بە کوتانی خەڵک لە ئەمریکا لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا  دەستپێدەکات، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت كە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی دا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەری ئەمریکی .

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر نووسیویەتی "بە کرداری دەستمان بە ناردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ هەموو ویلایەتێك کردووە، یەکەمین پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینەکە لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکات و کوتانی خەڵک بە ڤاکسین لە ئەمریکا بێبەرامبەر دەبێت.

لەبارەی ڤاکسینەکەشەوە سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای كرد: هیچ کاریگەری لاوەکی لە بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر بەدینەکراوە.

ترەمپ جەختیکردەوە "ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چینەوە سەریهەڵدا و دەستیپێکرد، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی دێت".

سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ترەمپ گوتی: ئەمریکا تەنیا لە 9 مانگ ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکرد، بەوجۆرەش، بەگوتەی ترەمپ، گەلی ئەمریکا ئەفسانەیەکی پزیشکی داهێناوە.

سەرۆکی ئەمریکا دەشلێت، بڕی 2 ملیار دۆلاریان داوەتە فایزەر تاوەکو 100 ملیۆن ژەمە ڤاکسین بەرهەمبهێنێت و لە قۆناغی دووەمدا 500 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەش بەرهەمبهێنێت

 

 





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad