English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆك وەزیران سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
2020-12-12 [07:56 AM]

​ZNA – هەولێر


شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بڕیاریشە بەغدا بڕی 320 ملیار دینارەكە بنێرێت.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێم بۆ دیاریکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوت و دارایی و هەروەها چاودێری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.

هەروەها بڕایرە لە یەك دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا بڕی 320 ملیار دیناری مانگی 10 بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.

چوار رۆژە شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی کۆبوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad