ZNA – هەولێر
باڵیۆزی بەریتانیا لە بهغدا ئاشكرایدەكات، عێراق داوای ھەشت ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژی کۆرۆنای لە وڵاتهكهی کردووە، بەمەش بەریتانیا خۆشحاڵە بەهەماهەنگی كردنی عێراق لەبواری تەندروستیدا.
ستیفن ھیکی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقییەی رایگەیاند: "حکوومەتی عێراقی داوای ھەشت ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژی کۆرۆنای کۆمپانیای ئاسترازینیکا-ی کردووە".
ھیکی گوتیشی: "بەریتانیا زۆر خۆشحاڵە بە ھەماھەنگییكردن لەگەڵ عێراق لە بواری تەندروستییدا، ڤاكسینی ئاسترازینیکا نرخەکەی گونجاوە و دەرفەتی کوتان بە ھەموو کەسێک دهڕهخسێنێت، بەشێکی ئەم ڤاکسینە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ عێراق جیادەکرێتەوە".
باڵیۆزی بەریتانیا له بهغدا راشیگەیاند کە لە نزیکترین کاتدا ئەو بڕە ڤاکسینە دەگاتە عێراق.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |