ZNA – هەولێر
چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار، کە بە شێخی خۆپیشاندەرانی ناسراوە، لەلایەن هێزێکی ئەمنی عێراقی دەستگیر دەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 12-12-2020، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، نیوەڕۆی رۆژی هەینی هێزێکی ئەمنی عێراقی بەسەر ماڵی سەعدون جابر مەعروف (ئەبو رائید)یاندا داوە و دەستگیریان کردووە.
ئەبو رائید (تەمەن 75 ساڵ)، بە تەمەنترین خۆپیشاندەری گۆڕەپانی حەبوبی لە ناسریە بوو و خۆپیشاندەران نازناوی شێخی خۆپیشاندەرانی ناسرییەیان لێنابوو.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |