سه‌رۆکى یه‌کێتیی مامۆستایانى کوردستان ده‌ڵێت، شایسته‌ى دارایى وانه‌بێژى بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه‌بێژ له سنوورى په‌روه‌رده جیاوازه‌کان خه‌رج ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مامۆستایانهشى که به هۆى کۆرۆناوه ده‌وامیان نه‌کردووه، حکوومه‌تى هه‌رێم به لهبهرچاوهگرتنى دۆخى داراییان، بڕه پاره‌یه‌کى گونجاویان بۆ ته‌رخان ده‌کات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: یه‌کێتیی مامۆستایان داوایان کردووه شایسته داراییه‌کانى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی کوردستان بۆ مانگه‌کانى رابردوو خه‌رج بکرێت، خۆشبه‌ختانه ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌و بابه‌ته له نێوان وه‌زاره‌تەکانی په‌روه‌رده و دارایى حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان له قۆناغى کۆتاییدان و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بڕه پاره‌که بۆ مامۆستایان خه‌رج ده‌کرێت، که ئه‌ویش بێگومان له‌سه‌ر لیستى وانه‌بێژى و به‌شه‌وانه‌ى وانه‌بێژییه بۆ هه‌ر مانگێک.
ئەحمەد گه‌رمیانى گووتى: به‌پێى ئه‌و میکانزمه‌ى دانراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و مامۆستایانهشى که به هۆى کۆرۆنا و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌کان ده‌وامیان نه‌کردوه و به‌له‌به‌رچاو گرتنى دۆخى داراییان، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕه پاره‌یه‌کى جێگیریان بۆ ته‌رخان ده‌کات.
ئەحمەد گەرمیانی، سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایان ئەوەشی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هە،اڵی زاگرۆسی ستەروو گووتی: هه‌وڵەکان بۆ دامه‌زراندنیان به‌رده‌وامن، به‌ڵام دۆخى سه‌ختى دارایى و ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ى که حکوومه‌تى هه‌رێمى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاره‌کانى زه‌حمه‌ت کردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ باشبوونى دۆخه‌که، ئه‌وله‌ویه‌تى دامه‌زراندن بۆ ئه‌و مامۆستایانه ده‌بێت که ئێستا به شێوه‌ى وانه‌بێژ له سنوورى په‌روه‌رده‌کان ده‌ستبه‌کار بوون.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |