هەولێر : ZNA ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: شۆڤینییە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن لەڕێی بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردەوە، دژایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
شوان کەریم زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەپێی دەستووری عێراق، حکوومەتی عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات و هەروەها گوتی: پێویستە حکوومەتی عێراق یاسا و دەستوور جێبەجێ بکات و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
ئەو پەرلەمانتارە دیاریکرد: لایەنە عێراقییە دژەکوردەکان ”پەرلەمانتارە نۆکەرەکانی کورد لە بەغدا“ بۆ دژایەتیی هەریمی کوردستان بەکار دەهێنن.
هەروەها شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی پارتی داوا لەو پەرلەمانتارە نۆکەرانە دەکات هەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەی خۆیان بخەنە گەڕ، نەوەک ببنە داردەستی لایەنە شۆڤینییە عێراقییە دژەکوردەکان.
ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە |