English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان رێگری لە بۆندێک دەکات 
2020-12-12 [12:56 PM]

ZNA- ھەولێر 


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدرید بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پێویستی بە ھیچ یاریزانێک نییە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ھەوڵیاندەدا لەماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ دەیڤید ئالابا بەرگریکاری لای چەپی یانەی بایەرن میونشن مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، زێدان پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات کە لەماوەی گواستنەوەی زستانە ھیچ یاریزانێک نەھێنێتە ریزەکانی یانەی شاھانە و دەیەوێت گرێبەستەکانی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان بێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، زێدان باوەڕی وایە یاریزان دەبێت لەھاوین پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی بکات بۆ ئەوەی لەکاتی مەشقەکان لەگەڵ ھاوڕێکانی رابێت و ئەو یاریزانانەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەکان دەکەن ، سوودێکی زۆریان بۆ یانەکەیان نابێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad