English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : تووشبوون بە کۆڕۆنا کەمی کردووە 
2020-12-12 [01:06 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاژێری رابردوو دوو ھەزار و ٦٦٤ پشکنین کراون. زۆرترین پشکنینیش لە دھۆک بووە. لە پارێزگای ھەولێریش ١٢٦ پشکنینی کۆرۆنا کراوە.

چاکبوونەوە بە کۆرۆنا ٣٥٩ کەسن کە ٢٢٤ کەسیان لە دھۆکن، ١٠١ کەسیان لە ھەولێرن و لە سلێمانیش ھەشت تووشبوو چاکبوونەتەوە.

لە ٢٤ کاژێری رابردوو نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان لە ھەولێرن، چواریان لە سلێمانی و دوو کەسیان لە دھۆکن. 
 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی: 
 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٢٩٠)
١. پشکنین: (٢٦٦٤ پشکنینی نوێ) 
• (١٢٦) ھەولێر
• (٢٥٦) سلێمانی
• (٢٢٠٠) دھۆک
• (١٥) ھەڵەبجە
• (٦٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (١٨٣ تووشبووی نوێ)
• (٤) ھەولێر
• (٢٧) سلێمانی
• (١٣٣) دھۆک
• (٢) ھەڵەبجە
• (١٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٣. چاکبوون: (٣٥٩ چاکبوون)
• (١٠١) ھەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٢٢٤) دھۆک
• (٧) ھەڵەبجە
• (١٩) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (٩ مردن)
• (٣) ھەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٢) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٦٣١٩٧ (٣٠٢٣٩٠ ھەولێر، ١٩٠٠٧٧ سلێمانی، ٣٦٣٦٢١ دھۆک، ٧١٠٩ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٠١٢٩ (٣٥٦٤٠ ھەولێر، ٢٩٠٦٠ سلێمانی، ٣٢٣٤٢ دھۆک، ٣٠٨٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٦٤٤٣١ (٢٢٦١٧ ھەولێر، ١٩٨٩١ سلێمانی، ١٩٠٤٢ دھۆک، ٢٨٨١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤١٦ (١٢١٣٣ ھەولێر، ٧٥٧١ سلێمانی، ١٢٦٤٧ دھۆک، ٦٥ ھەڵەبجە)
مردن ٣٢٨٢ (٨٩٠ ھەولێر، ١٥٩٨ سلێمانی، ٦٥٣ دھۆک، ١٤١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 


 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad