English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزاكانی ئەمەریکا به‌سه‌ر تورکیا ته‌نها راگه‌یاندنی ماوه‌
2020-12-12 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی ژمارەیێک سزا بەسەر تورکیا دەکات.

ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، سزاکانی ئەمەریکا، بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400 رووسیەوە دامەزراوە پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا و سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە دەگرێتەوە و تەنها راگەیاندنی ماوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانی ئەمەریکا لەچوارچێوەی یاسای رووبەڕووبوونەوەی رکابەرەکانی ئەمەریکا دەبێت کە ساڵی 2017 دەرچووە.

بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400ی رووسی لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گرژی تێکەوتووە و لەکاردانەوەی ئەوەشدا ئەمەریکا بڕیاری بەشداریی تورکیای لە بەرنامەی پەیوەست بە فڕۆکەی ئێف -35 راگرت.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad