ZNA - ههولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر رایگهیاند، دوو كهس دهستگیر كران كه جگەرەی هۆشبەر و بڕێك ماددەی هۆشبەر و دامبۆکسێك و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.
له راگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر رایگهیاند، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱۲ / ۱۲ / ۲٠۲٠ لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
وتیشی، ئهو دوو تۆمهتباره پێنج جگەرەی هۆشبەر لە جۆری جمایکا و بڕێك ماددەی هۆشبەرلەجۆرەکانی ( کریستاڵ ) و ( جامایکا ) و ساتورێك و چەقۆیەك و دامبۆکسێك و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیرا .

ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |