ZNA- هەولێر
بەیار فایق بەرێوبەری راگەیاندی پارێزگایهەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ شەمە ۱۲ـی۱۲ـی ۲۰۲۰، بەئامادەبوونی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی MRDSی ئەمریکی، پڕۆژەی هاوکاریکردنی(٢٠٠٠) خێزانی هەژارو کەمدەرامەتی سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێکرد.
بەیار فایق گووتی: هاوکاریەکە بریتی بوو لە کۆبۆن و بريك پاره لەوكۆبۆنەی كەهەیە و بەپێی ژمارەی خێزان کۆبۆنەکان دیاریدەکرێن و هەروەها خزمەتگوزاری تەندرووستی و بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی بە پێی خواستی خێزانەکان، شایانی باسە پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی MRDSی ئەمریکی پاڵپشتی دەکرێت.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە |