English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر ھەرکی: پێویستە بە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر بکرێت
2020-12-12 [04:15 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم بەردەوام لە ژێر هەڕەشەى تەعریبدان، بۆیە پێویستە چارەسەرێکى ریشەیى بۆ کێشەى ئەو ناوچانە بدۆزرێتەوە.

ناسر هەرکى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە هۆى گەڕانەوەى عەرەبە هاوردەکان بۆ سنوورى کەرکووک و دەوروبەرى، بەردەوام کێشە بۆ گوندنشین و جووتیارانى ئەو ناوچانە دروست دەبێ، چونکە دواى رووداوەکانى ٢٠١٧ عەرەبە هاوردەکان بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدان دەست بگرن بەسەر زەویوزار و موڵک و خانووى کوردانى رەسەنى ئەو ناوچانە.

ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: دوایین هەوڵی عەرەبە هاوردەکان چەند بۆ داگیرکردنى زەوى کوردنشینانى ناوچە کێشە لەسەرەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر بوو، کاتێک سێ خانووى کوردیان لە گوندى پەلکانەى سنوورى دوبز داگیر کرد، بۆیە ئێمە راستەوخۆ هاتینە سەرهێڵ و پەیوەندیم بە جێگرى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى بەغداوە کرد،ئەویش پەیوەندى بەو هێزەوە کرد کە لە وناوچەیە بوون، تا درەنگانى شەو لە پەیوەندى دابووین تا کێشەکە چارەسەرکرا.

ھەروەھا ناسر هەرکى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێویستە بە هەماهەنگى هەردوو حکوومەت و بەپێى دەستوور کێشەکانى ئەو ناوچانە بە تایبەت کێشەکانى زەویوزار چارەسەر بکرێن، چونکە تا ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێ، بەردەوام ئەم کێشانە دووبارە دەبنەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad