ZNA- ھەولێر شارەزاێکی ئابوری باس لەوە دەکات خۆپیشاندانی ئەگەر چی بەھۆی دوا کەوتنی مووچەوە ئەنجام دەدرێ بەلام ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە کە پەشێوی لێ دەکەوێتەوە زیاتر دۆخی ئابوری ھاولاتیان خراپتر دەکات .
محەمەد رەشید شارەزای ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھاولاتیان مافی خۆیانە داوای مووچەی خۆیان بکەن بەلام ئەمە لە رێگایی مەدەنیەوە دەکرێت ئەگەر خۆپیشاندان بووە ھۆی دروستکردنی بەشێوی ئەوە کاریگەری خراپی بەسەر دۆخی ئابوری ھاولاتیان دروست دەکات ئەمەش وادەکات کاریگەری ئابوری خراپتری لێبکەوێتەوە .
محەمەد رەشید گوتیشی ئەو خۆپیشاندانانەی پەشێوی لێدەکەوێتەوە وا دەکات زەرەرو زیان بە کۆمەلێک دەزگایی حکومی بکەوێت ئەمەش دووجار ئەرکی حکومەت قورستر دەکات وا دەکات ھەر ھاولاتی خۆی باجی ئەم کردەوانە بدات مامەلەو کارەکانیان رایی نەکرێت .
ئەو شارەزاییەی ئابورییە گوتیشی خۆپیشاندان دەبێتە ھۆی وەستانی کارو کاسبی خەلکانێکی زۆر ئەمەش کاری گەری بەسەر داھاتی کەسانی کاسبکارەوە دەبێت دواجار ھەموو ھاولاتیان زەرەمەند دەبن وا دەکات دۆخە ئابوریەکە بەرەو ئاقارێکی خراپتردا بروات نەک باشتر .
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |