English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى حاجۆ ده‌كات
2020-12-12 [06:33 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/12/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاميران حاجۆ، بۆ كۆچى دواييى مامى به‌ڕێزيان و گه‌وره‌ى خانه‌واده‌ى حاجۆ، خوالێخۆشبوو زناوه‌ر چاچان حاجۆ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد. 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ى حاجۆ، هيواى خواست خوازى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كاميران حاجۆ، سوپاس و پێزانيى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌ و ماته‌مه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad