ZNA-هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە (13ی کانونی یەکەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (49) دۆلار و (97) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (46) دۆلار و (56) سەنت فرۆشراوە.
کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز کردەوە، بەجۆرێک نرخەکەى گەیشتوەتە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ.
ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە |