ZNA- هەولێر
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا خۆپیشاندان یەردەوامە و پۆلیسیش هەڵیکوتایە سەر خۆپێشاندەران و بە گازی فرمێسکڕێژ و دار بڵاوەی پێکردن و 150 خۆپیشاندەریشی دەستگیرکرد.
ئەمە چەندین هەفتەیە لە دژی پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی گرتنی وێنەی پۆلیس لە کاتی ئەرکدا، دانیشتووانی پاریس ناڕەزایی دەردەبڕن، خۆپێشاندەران دەڵێن حکومەت دەیەوێت تووندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەیاسا بشارێتەوە.
شەمەی رابردووش خۆپێشاندەران بە تووڕەییەکی زیاترەوە چوونە سەرشەقامەکان، زیانێکی ماددی گەورەیان بە ماڵ و موڵکی خەڵکی گەیاند، چەندین ئۆتۆمبێلیان سووتاندن.
ناڕەزایی خۆپێشاندەران ئەنجامی هەبووە، ئیمانوێل ماکرۆن بڕیاریداوە بە پرۆژە یاساکەدا بکات، بەڵام خەڵک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاساکەن.
مانگی رابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت چەند ئەفسەرێکی پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر هاووڵاتییەکی رەشپێست و لێی دەدەن، چوار پۆلیس لەسەر ئەم رووداوە خرانە زیندانەوە.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |