English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا داوا لەخاوەن بازاڕەكان دەكات خۆراك و دەرمان كۆگا بكەن
2020-12-13 [07:44 AM]

​ZNA- هەولێر


لە ئەگەری چوونەدەرەوەی بەریتانیا مەترسی هەیە کێشەی کەمی خۆراک رووبەڕووی بەریتانیا ببێتەوە، بۆیە ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەریتانی هۆشداریدەدەنە بازرگانان و خاوەن بازاڕەکان و داوایان لێدەکەن خۆراک و دەرمان هێندەی شەش هەفتە کۆگا بکەن.

لە ئەگەری چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا بەبێ رێککەوتن، مەترسی هەیە کێشەی کەمی خۆراک رووبەڕووی بەریتانیا ببێتەوە، ژمارەیەک وەزیری بەریتانی هۆشداری دەدەنە خاوەن بازاڕەکانی کۆفرۆشی و هانیاندەدەن بۆ کۆگاکردنی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەرمان و داوایانلێکردوون هێندەی 6 هەفتە خۆراک و دەرمان هەڵبگرن.

لەکاتێکدا گفتوگۆکانی بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا تایبەت بە برێگزێت هێشتا بەردەوامن و ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەرەو کەمی دەڕوات، بازاڕە گەورەکانی بەریتانیا لەترسی نەمان یان کەمبوونەوە، دەستیان بە کۆگاکردنی خۆراک و دەرمان کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ خولێكی نوێ لە گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە کە بەدوا دانیشتن دادەنرێت بۆ بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون یان کۆتاییهێنان بە گفتوکۆکانی نێوان هەردوولا.

لە ئەگەری چوونە دەرەوەیەکی بەبێ رێککەوتنی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، بڕیارە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەرۆکایەتی پرۆسەی پلاندانان و میکانیزمی چوونەدەرەوەکە بکات کە لەدوای رۆژی یەکەمی ساڵی 2021وە دەستپێدەکات.

 





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad