English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بۆ ئێران: لێدوانەكانتان دژی سەرۆك كۆمار جێگەی قبووڵكردن نییە
2020-12-13 [08:26 AM]

​ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە رێورەسمی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ئەرمینیادا لە باكۆ، كۆپلە هۆنراوه‌ی ئاراس ئاراسی گوت، لەلایەن ئێرانەوە كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەرپرسانی ئێران لە میدیاكان ھێرشیان كردە سەر ئەردۆغان.

لەسەر گرژییەكانی نێوانیان و ھێرشكردنە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی  ئێران كرد و پێیڕاگەیاندووە "لێدوانەكانتان دژی سەرۆك كۆمار جێگەی قبووڵكردن نییە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و گوتی: ئەردۆغان دژی سەربەخۆیی كۆماری ئازەربایجان قسەی كردووە، ھیچ كەس بۆی نییە باس لە ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمە بكات".

ئێوارەی رۆژی شەممە 12/12/2020 مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئەنجامداوە. گفتوگۆیان لەسەر خوێندنەوەی شیعرێک لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری باکوی پایتەختی ئازەربایجان کردووە.

چاوشئۆغڵو بە ھاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە "ئەو شیعرەی خوێندراوەتە پەیوەندی بە قەرەباغەوە ھەبووە و سەرۆك کۆمار، لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ئێران نەداوە".

 





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad