English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راسپاردە نێودەوڵەتیەکان بۆ رایتس وۆچ: حکومەت دژی ناردنەوەی زۆرەملێی ئاوارە و پەنابەرەکانە
2020-12-13 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێێدا نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچدا ده‌ڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی ناردنەوەی زۆرەملێی ئاوارە و پەنابەرەکانە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

لە رێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٠ رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "عێراق: پرۆسەى دەرکردنی خەلک لە کەمپەکان خێزانەکان بێماڵ و حاڵ دەکات"، بەیاننامەکە تیشک دەخاتە سەر پرۆسەى بەردەوامی داخرانی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لەو شوێنانەى کە دەکەونە ژێر دەسەلاتی حکومەتی فیدراڵ.

رێکخراوی ناوبراو ئاماژەى بەوەش داوە کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەمان نیازی هەیە ئەویش بە داخرانی کەمپەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی لە کوتایی ساڵی ٢٠٢٠.

دەربارەى ئەم بابەتە، نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەم لێدوانەوەى خوارەوە بڵاوکردەوە:

لەکاتی ئێستادا ٩٩٢,٧٣٢ ئاوارە و پەنابەر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  دەژین و پێشوازى لێ کراوە ٧٣٤,٧١٣ لەوان ئاوارەن ٢٣٨,٣٤٥ سورین، ٨,٤٤٠ تورکن، ١٠,٥٣٤ ئێرانین، و ٧٠٠ پەنابەری فەلەستینین. بە پێچەوانەى ئەوەى کە پێشبینی دەکرێ، ژمارەى هەرە زۆری ئاوارە و پەنابەران لە کومەڵگای پێشوازی لێکراودا دەژین لە هەرێم، تەنها رێژەى ٢٩% لەوان لەکەمپ دەژین ئەوانیش بەسەر ٣٥ کەمپدا دابەشکراون. نزیکەى ٣٨% لە کۆی دانیشتوی بێسەرۆشوین لە پارێزگای هەولێر دەژین، ٤١% لە دهۆک، و ٢١%یش لە سلێمانی.

وەکو روونکراوە پرۆسەی ئاوارەبوون بەردەوامە بۆ هەریمی کوردستان. لە مانگی ئوکتۆبەرى ٢٠٢٠، نزیکەى ٢,٣٨١ ئاوارە و پەنابەر گەیشتوونەتە هەریمی کوردستان، ئەویش بەهۆی حالەتی هەژاری، کەمی هەڵی کار و خزمەتگوزاری، نا سەقامگیری و ئارامی.

ئاوارە و پەنابەران بە بەردەوامی هەولی گەرانەوە دەدەن بۆ  ناو کەمپەکانی کوردستان . نزیکەى ١٧٤ خێزان و ٣١٧ تاکی ئاوارە لەم دواییەدا داخلی ناو کەمپەکان بوونە لە پارێزگای هەولێر، و لە پارێزگای سلێمانی ٢٤٥ خێزان کە دەکاتە ١٢٢٦ تاکەکەس، هەروەها ٩٢ خێزان و ٣٣٢ تاکەکەس گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک.

هەروەها، ژمارەى ئەو ئاوارە و پەنابەرانەى کە گەڕاونەتەوە شوێنی راستىەقینەى خۆیان دەکاتە ١,١٩١ خێزان و ٥,٦١٩ تاک. لە پارێزگای هەولێر، ١١٦ خێزان و ٥٧٥ تاک گەڕاونەتەوە شوینی راستىەقینەى خۆیان. لە پارێزگای سلێمانی، ٢٧ خێزان و ١٣٧ تاک کەمپەکانیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان. هەروەها لە پارێزگای دهۆک، ٦٢٣ خێزان و ٣,٨٨٦ کەس کەمپیان جێهێشتووە

ئێمە دووپاتی پابەندبوونمان دەکەینەوە سەبارەت بە پێشوازیکردن لە ئاوارەکان سەڕەرای ئەم بارۆدوخە سەختە. سەبارەت بە گەڕانەوەش، سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرچاو و روونە: بۆ پاڵپشتی و ئاسانکردنی پرۆسەى گەڕاندنەوەى ئارەزوومەندانەى ئاوارەکان بۆ شوێنی راستەقینەى خۆیان، ئەوا هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکاریەکی کردووە بۆ زیاتر لە ٧٠٠,٠٠٠ کەس لە ساڵی ٢٠١٦وە کە گەراونەتەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکانیان. لە هەرێمی کوردستان تاکو ئێستا ٢٣ کەمپ دووبارە رێکخراونەتەوە بەهۆی بەتالکردنی و گەڕانەوەى ئارەزوومەندانەى خەلک بۆ شوێنی خۆیان. لێرەدا دووبارە پالپشتی خۆمان بۆ ئەم پرۆسەیە دووپات دەکەینەوە، بەڵام پێویستمان بە ژینگەیەکی گونجاوە  لە ناوچە ئازادکراوەکان بۆ ئاسانکردنی ئەم پرۆسەیە.

 

ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە رێژەى هەرە زۆری ئاوارەکان دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ شوێنی راستەقینەى خۆیان و ناوچە ئازادکراوەکان، بەڵام بەپێی وەرگرتنی بیرۆرا لەلایەن رێکخراوە مرۆییەکانەوە ئەوا زیاتر لە ٨٠% ئاوارەکان ئامادە نین بگەرێنەوە لەکاتی ئێستادا، ئەویش بەهۆی نالەباری دوخەکە، وەکو نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی، هەڵی کار، پالپشتی ماددی، تێکدانی ماڵەکانیان و نەبوونی ئارامی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە بڕە پارە و سەرچاوەیەکی زۆر هەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆ ئاوارەکان و پەنابەرى سوری لە هەرێمی کوردستانی عێراق.  حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی پابەندبوون و جێبەجێکردنی مەرجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنی نێودەوڵەتی کردووە. حوکمەتی هەرێمی کوردستان دژی ناردنەوەی زۆرەملێی ئاوارە و پەنابەرەکانە.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad