English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی کۆرۆنا: تووشبوون  له‌كه‌مبوونه‌وه‌ دایه‌
2020-12-13 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند و دەردەکەوێت کەمترین تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لە ماوەی زیاتر لە چوار مانگی رابردوو.

 

بەپێی راگەیەنەدراوەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 167 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و نۆ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەکە زیاتر لە 4700 پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام لە هیچیەک لە شارەکان تووشبوون بەو پەتایە نەگەیشتووەتە 70 کەس لە شەو و رۆژی رابردوودا.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٩١)

 

 ١. پشکنین: (٤٧١٣ پشکنینی نوێ)

(١٤١٤) هەولێر

(٦٠٣) سلێمانی

(٢٦١٣) دهۆك

(١٦) هەڵەبجە

(٦٧) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٦٧ تووشبووی نوێ)

 

(٥٢) هەولێر

(٣٩) سلێمانی

(٦٥) دهۆك

(٤) هەڵەبجە

(٧) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥٨ چاکبوون)

(١٠٥) هەولێر

(١٥) سلێمانی

(١٧) دهۆك

(٩) هەڵەبجە

(١٢) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٩ مردن)

(٣) هەولێر

(٤) سلێمانی

(٢) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٠) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٨٦٧٩١٠ (٣٠٣٨٠٤ هەولێر، ١٩٠٧٤٧ سلێمانی، ٣٦٦٢٣٤ دهۆك، ٧١٢٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٠٢٩٦ (٣٥٦٩٢ هەولێر، ٢٩١٠٦ سلێمانی، ٣٢٤٠٧ دهۆك، ٣٠٩١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٤٥٨٩ (٢٢٧٢٢ هەولێر، ١٩٩١٨ سلێمانی، ١٩٠٥٩ دهۆك، ٢٨٩٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٢٤١٦ (١٢٠٧٧ هەولێر، ٧٥٨٦ سلێمانی، ١٢٦٩٣ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)

مردن ٣٢٩١ (٨٩٣ هەولێر، ١٦٠٢ سلێمانی، ٦٥٥ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

١٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad