ZNA- ھەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر راگەیاند دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای ھەولێر - پیرمام ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر کۆنترۆلی لە دەستدا بەسەر دورگەی نێوان شەقام کەوت .
مقەدەم فازڵ حاجی گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەلێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەھۆی روداوێکی ھاتووچۆ لەسەر رێگای ھەولێر - پیرمام کەسێک گیانی لە دەستدا دوو سەرنیشینی تریش زامداربوون .
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر گوتیشی رووداوەکە بەھۆی تیژرووی بووە وە مەرجی تندو تۆلی لە ئۆتۆمبێلەکە دا نەبووە .
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |