ZNA - هەولێر
پاپا فرانسیس، رێبەری کاسۆلیکانی جیهان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای کرد کریستیانانی ئاوارەی عێراق بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
پاپا، لە كۆبوونەوەی زیاتر لە ٥٠ ڕێکخراوی ناحکومی کاسۆلیکی كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، رایگەیاند، بیری لای ئەو كرستیانانەیە كە لە عێراق و سووریا ناچاربوون بەھۆی توندوتیژییەكانەوە زێدی خۆیان جێ بهێڵن.
پاپای ڤاتیكان، وێرای ئاماژە کردن بە سەردانی بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان لەمانگی ئاداری ساڵی داھاتوو، جەختیكردەوە، پێویستە رێگه بۆ گەڕانەوەی كرستیانان بۆ زێدی خۆیان خۆش بكرێت. پاپا گوتی ئەوان دەبێت بگەڕینەوە ئەو ناوچانەی پاش لەدایکبوون تێیدا گەورە بوون و بیروباوڕیان لە وێ پێگەیشتووە و دەوڵەمەند بووە.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |