English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : ١٦٧ ھاوڵاتی دیکە تووشی کۆڕۆنا بوون 
2020-12-13 [01:42 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند و دەردەکەوێت کەمترین تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لە ماوەی زیاتر لە چوار مانگی رابردوو.

بەپێی راگەیەنەدراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٦٧ کەس لە ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و نۆ کەسیش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە زیاتر لە ٤٧٠٠ پشکنینی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام لە ھیچیەک لە شارەکان تووشبوون بەو پەتایە نەگەیشتووەتە ٧٠ کەس لە شەو و رۆژی رابردوودا.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٢٩١)

 ١. پشکنین: (٤٧١٣ پشکنینی نوێ) 
• (١٤١٤) ھەولێر
• (٦٠٣) سلێمانی
• (٢٦١٣) دھۆک
• (١٦) ھەڵەبجە
• (٦٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٦٧ تووشبووی نوێ)

• (٥٢) ھەولێر
• (٣٩) سلێمانی
• (٦٥) دھۆک
• (٤) ھەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥٨ چاکبوون)
• (١٠٥) ھەولێر
• (١٥) سلێمانی
• (١٧) دھۆک
• (٩) ھەڵەبجە
• (١٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٩ مردن)
• (٣) ھەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٢) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٦٧٩١٠ (٣٠٣٨٠٤ ھەولێر، ١٩٠٧٤٧ سلێمانی، ٣٦٦٢٣٤ دھۆک، ٧١٢٥ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٠٢٩٦ (٣٥٦٩٢ ھەولێر، ٢٩١٠٦ سلێمانی، ٣٢٤٠٧ دھۆک، ٣٠٩١ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٦٤٥٨٩ (٢٢٧٢٢ ھەولێر، ١٩٩١٨ سلێمانی، ١٩٠٥٩ دھۆک، ٢٨٩٠ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤١٦ (١٢٠٧٧ ھەولێر، ٧٥٨٦ سلێمانی، ١٢٦٩٣ دھۆک، ٦٠ ھەڵەبجە)
مردن ٣٢٩١ (٨٩٣ ھەولێر، ١٦٠٢ سلێمانی، ٦٥٥ دھۆک، ١٤١ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad