ZNA - هەولێر
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دەڵێت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، رۆڵی ناتۆ لەم وڵاتە فراوانتر دەبێت.
ژەنەراڵ فرانک ماکێنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به كه‌مكردنه‌وه و كشانه‌وه‌ی هێزی سەربازیی ئه‌مریكا له داهاتوودا رۆڵی هێزی ناتۆ له عێراق فراوانتر ده‌بێت.
ئەم فەرماندەیەی ئەمریکا گوتی: كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌گوێره‌ی پلان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له نیوه‌ڕاستی مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت. جگە لەمەش كار له سه‌ر ئه‌رك و رۆڵی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێت کە له عێراق ده‌مێنێته‌وه جۆری هاوکارییەکانیش دیاری ده‌كه‌ن.
بە گوتەی ماکێنزی وڵاته‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق نییه و له‌گه‌ڵ هاوپەیمانانیاندا له ناوچه‌كه لە كاری هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |