English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
2020-12-13 [02:49 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە بارەی بڵابوونەوەی ھەواڵێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستکردنی ھێزێکی ‌چەکداری کورد لە پارێزگای کەرکووک کە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە.


لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە کە ھیچ ھێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ کوردستانیان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دروست ناکرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی ھیچ ھێزێکی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای کەرکووک  ولە لایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن وئەگەر ھیچ ھەنگاوێکێش ھاوێژرابێت بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە ھێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆکایەتی دەستەکەیانەوە کاردەکرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی.


وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ھەولێر
١٣/١٢/٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad