English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان ڕۆژبەیانی: دروستكردنی هێزی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات
2020-12-13 [02:56 AM]

ZNA-هەولێر


 


سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌نێت، چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیاتر ئاڵۆزى دورست ده‌كه‌ن و هه‌ر هێزێك جگه‌ له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق ناشه‌رعین.

جوان یونس ڕۆژبه‌یانى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وى ئیداره‌ى هه‌رێم  له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئاژانسی  ڕاگه‌یاند: هه‌بوونی هه‌ر جۆره‌ هێزێك له‌ ناوچه كوردستانییه‌كان‌ به‌بێ رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.
جوان ڕۆژبەیانی گووتی:  كه‌‌ رێككه‌وتنی ئه‌منی بكرێت و دۆخه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه‌ نایاسایی و ناشه‌رعییانه‌ی هێنراونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌‌ بكشێندرێنه‌وه‌ و هێزی ناوچه‌یی به‌ پێی رێژه‌ی پیكهاته‌كانی كه‌ركووك دروست بكرێ.
دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ته‌نیا پشت به‌ ڕێككه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ پارێزگاری له‌و ناوچانه‌ ده‌به‌ستن، "بوونی هێز و چه‌كداری دیكه‌ له‌م ناوچانه، نایاساییه‌، له‌ دواى ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌ی هاتوونه‌ته كه‌ركووك، زیانیان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌بووه‌ و كه‌ركووكیان داگیر كردووه‌.

جوان یونس ڕۆژبه‌یانى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وى ئیداره‌ى هه‌رێم  له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی  ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی، پێم وایه‌ دروستكردنی هێزی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ كێشه‌ی ئه‌منی چاره‌سه‌ر ناكات، "به‌ڵكوو كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ لای ئێمه‌ وه‌ك لێژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ڕه‌تكراوه‌یه‌ و به‌ شه‌رعى دانانرێت.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad