English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی راپەرین: لە سنووری ڕاپەڕین سیوھەشت کارمەند و پۆلیس لە کاتی پشێویەکان بریندار بوون
2020-12-13 [04:42 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گەیاند لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و پشێوییانەی کە لە سنوورەکە دروست بوون، ٣٨ کارمەند و پۆلیس بریندار بوون و داواش دەکات هاووڵاتییان لە زیانگەیاندن بە شوێنە گشتییەکان خۆ بەدوور بگرن.

رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەداخەوە لە ماوەی چەند ڕۆژدا کە پشێوی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هەبووە، ٣٨ کارمەند و پۆلیسمان بریندار بوون، کە ھەندێک حاڵەتی خراپ و برینداری سەختیان تێدا بووە و بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەڕێ کراون".

ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین ئەگەر گردبوونەوە دەکەن، بە شێوەی ھێمنانە بێت و دوور بێت لە زیانگەیاندن بە شوێنە گشتیی و تایبەتییەکان و سووتاندن و شکاندنی ئامێر و ترافیک لایت و ھێماکانی ھاتوچۆ و کابینەی پۆلیسی ھاتوچۆ، چونکە ئەوە کارێکە زیان بە موڵکی گشتی دەگەیەنێت، ھەروەها داواکارین لە سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان زیاتر ئارام بگرن و هەوڵی سەرخستنی یاسا بدەن و پێداگیری لەسەر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە بکەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad