ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە ھەردوو وەزارەتی گەنجینە و بازرگانی ئەمەریكا هێرشێكی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر لە لایەن گرووپێكی ھاككەرانەوە بە پشتیوانی دەوڵەتێكی دیكە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەرچاوەیەكی ئاگادار گواستیەوە و گوتیەتی: لەسەر ئەوەی كۆمەڵەیەكی ھاككەری پێشكەوتوو توانیویانە، داتاكانی وەزارەتی گەنجینە و ئیدارەی نیشتیمانی بۆ پەیوەندییەكان و زانیاری (NTIA)ی سەر وەزارەتی بازرگانی، كە تایبەتمەندە بە دەستنیشانكردنی سیاسەتەكانی حكومەت لەبواری ئینتەرنێت و پەیوەندییەكاندا هاك بكەن.
یەكێك لەسەرچاوەكان بە ئاژانسەكەی گوتووە: مەترسی ئەو ھێرشە سیبرانییە سەركەوتووە گەیشتە ئەو ئاستەی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كرا، كۆبوونەوەیەك لەسەر بابەتەكە لە كۆشكی سپی ئەنجامبدەن.
سەرچاوەكانی "رۆیتەرز" ئاشكرایان كرد: دەزگاكانی ھەواڵگری ئەمەریكا ترسیان ھەیە، لەوەی ھاككەرەكان شێوازی ھاوشێوە بەكاربێن بۆ ھاككردنی دەزگا حكومییەكانی دیكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |