ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، چەكدارانی سەر بە رێكخراوی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر پێگەیەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە یەكێك لە گوندەكانی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركووك، ھێرشەكە ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
ئاژانسی نیشتیمانی عێراقی نینا، بڵاوی كردۆتەوە، چەكدارانی داعش بە دوو مووشەكی "RBG7" بۆردومانی خاڵێكی سەر بە پۆلیسی ئیتحادییان كردووە لە گوندی (تارە بەغل)ی سەر بە ناحیەی ریاز لە قەزای حەوێجە، یەكێك لەو مووشەكانە تەقیوەتەوە و ئەوەی دیكە نەتەقیوەتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش هیچ زیانێكی گیانی نەبووە .
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |