ZNA- هەولێر
پیشەسازی ئاڵوگۆڕی بەریتانی هۆشداری دەدات ئەگەر دوای برێكزێت، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لەبواری بازرگانی نەكاتە ڕێككەوتن ئەوا گورزێكی بەهێزیان بەردەكەوێت.
دەستەی بازرگانان و پیشەسازانی بەریتانی "میك یوكیە" ئاماژەیان بەوەكرد: پێشبینی دەكەین لەساڵی 2021، گەشەی ئابووری دابەزێت بۆ لە 2.7 % دوای ئەوەی لە سێ مانگی رابردوو دابەزیبوو بۆ لە 5.1 % .
سەرۆكی جێبەجێی كار دەستەكە " ستیڤن پیپسۆن"گوتی: بەهۆی كۆرۆناوە زۆرێك لەكەرتی پیشەسازی بارودۆخیان خراپ بووە، ئەمەش وادەكات كە بەیاری بۆكسێن دەیچوێنن و لە جەولەی كۆتایی دان، ئەگەر بەریتانیا بەبێ رێككەوتن لە یەكێتی ئەوروپا دەربچێت، ئەوە گورزێكی بەهێز بەر ئابووری بەریتانیا دەكەوێت.
هەفتەی رابردوو لەراگەیێندراوە فەرمیەكان دا هاتووە، بەرهەم هێنان لەبەریتانیا بۆ مانگی ئۆكتۆبەر بەرێژەی كەمتر لە 7.1% دابەزیوە لەئاست ساڵی رابردوو لەهەمان مانگ.
بازرگانە بەرتانیەكان ترسیان لەوە هەیە یەكێتی ئەوروپا رسومات و گومرگیان بخاتە سەر ئەوكاڵایەنەی كە هەناردەی ئەوروپا دەكەن ، ئەمەش ئەگەر هەردوولا نەگەنە رێككەوتن .
س/رۆیتەرز
و/جەنگاوەر عەزیز
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |