English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی 35 ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەكی سلێمانی وگه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌رین تەرخان كرد
2020-12-14 [09:34 AM]

ZNA-هەولێر


بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ڕایده‌گه‌ێنێت ، مه‌سرور بارزانی  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ته‌رخان كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14 ى 12 ى 2020 ،  ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بە شێوەی نەختینە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی راپەڕین و گەرمیان ته‌رخان كرد.

بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌، نوێ نین و دەستیان پێكردبوو، 270 ملیار دیناریان پێویستە بۆ ته‌واوبوون، ئەو بڕه‌ پارەیه‌ی بڕیاری لێدراوە ته‌رخان بكرێ بۆ بەگەڕخستنەوەیانە.

له‌ باره‌ی پڕۆژه‌كانیش، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:  پڕۆژه‌كان بریتین له‌  دووسایدكردنی دوكان – چوارقوڕنە، ڕێگەی كفری - كەلار لە گەرمیان، ڕێگەی باشماخ پێنجوێن، سەید سادق – هەڵەبجە، وارماوە – پێنجوێن، كه‌ هەندێكیان پێشتر خرابوونەوە كار و لە لایەن سەرۆكی حكوومەتەوە پارەیان بۆ تەرخان كرابوو.

ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌شڵێت، كه‌ ئه‌و پڕۆژانەی لە ژێر ئەنجامداندا بوون، بەهۆی نەبوونی نەختینەوە وەستابوون و ئەم بڕە پارەیە دەیانخاتەوە گەڕ.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad