ZNA - ههولێر
لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر ژێرخانی کەرتی نەوتی سعودیە، تەقینەوەیەک لەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگر لە نزیک بەندەری جەددەی سعودیە ڕوویدا، هیچ لایهنێكیش بهرپرسیارهیهتی خۆی لهم تهقینهوهیه رانهگهیاندوه.
لەکاتێکدا حوسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان دژی سعودیە زیادکردووە، هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی ڕانەگەیاندووە.
کۆمپانیای " حافینا " کە بنکەکەی لە سەنگاپوورەیه لە بەیاننامەیەکدا وتی " کەشتی بی دەبلیو ڕاین " کە ئاڵای سەنگاپووری بەسەرەوەیە " لە سەرچاوەیەکی دەرەکیەوە لەکاتێکدا کە بارەکەی داگرتووە ڕووبەڕووی لێدان بۆتەوە و بەهۆیەوە تەقینەوەیەک ڕوویداوە و ئاگرکەوتۆتەوە."
وتیشی " ستافی کەشتیەکە بە یارمەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بەندەرەکە توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە." ئاماژەشی بەوەدا هیچ کام لە کارمەندانی ستافی کەشتیەکە زیانیان بەرنەکەوتووە.
کۆمپانیای خاوەنی کەشتیەکە وتیشی " لاشەی کەشتیەکە زیانی بەرکەوتووە، ئەگەری هەیە بڕێک لە نەوتەکە دزەی کردبێتە ئاوەکەوە، بەڵام هیشتا لەوە دڵنیا نەبووینەتەوە."
لە مانگی یانزەدا تەقینەوەیەکی بەهێز لەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری یۆنانی لە بەندەری شەقیقی سعودیە ڕوویدا، لەلای خۆیەوە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دژی حوثییەکانی یەمەن بە " کردەوەیەکی تیرۆریستی " ناودێریکرد و وتی حوثییەکان ئەنجامیانداوە.
دوو ڕۆژ پێش تەقینەوەکەی کەشتیە یۆنانیەکە، حوثییەکان بە موشەک وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە پیتڕۆڵیەکانی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆیان لە باکووری شاری جەددە کردە ئامانج.
voa
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |