ZNA- ھەولێر نوسینگەکانی ئالۆگۆرکردنی دراو ھۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ دۆخی ئابووری ئێستای عێراق دەگەرێننەوە بانکی ناوەندی عێراقی دەیەوێت بەھۆی کورتھێنانەوە نرخی دۆلار گرانترن بکرێت .
شوان علی لە بازاری ئالوگۆری دراو بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە ئێستدا لە عێراق ھەولێک ھەیە بەھایی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبکرێتەوە ئەگەر دۆخی ئابوری عێراق ھەروا بمێنێتەوە چاوەڕێ دەکرێ ١٠٠$ ئەمریکی تاوەکوو ١٥٠ ھەزار دیناری عێراقی بروات .
شوان علی گوتیشی بانکی ناوەندی ئێستا ١٠٠$ بەرامبەر ١١٨ ھەزار دیناری عێراقی دەفرۆشێت ئەمەش بەرزبوونەوەیەش لە بازاردا پەیوەستە بەو ھەولانەی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی .
لە کۆتای قسەکانی دا شوان علی گوتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار راستەخۆ کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی ھاولاتیان نرخی شتومەکەکان بەرزدەبێتەوە .
ئەم هەواڵە 1921جار خوێندراوەتەوە |