ZNA - ههولێر
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: "فڕۆكەخانەكانی عێراق هیچ كێشەیەكیان نییە و 31 فڕۆكە لە خۆدەگرن، گرێبەستێكیش لەگەڵ كۆمپانیای ئێرباس واژۆكراوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە دوو فڕۆكەی نوێ رادەستی عێراق بكات".
ناسڕ شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق، وتی، وەزارەتی گواستنەوە بۆ بە كرێگرتنی فڕۆكەیەك گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەوروپی واژووكردووە، رەزامەندی پێویستیشی بۆ وەرگیراوه، رهنگه لە ناوهڕاستی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئەڵمانیا و دانیمارك بە تایبهتی بۆ شارەكانی كۆبنهاگن، فرانكفۆرت و بەرلین دەست پێبكەنەوە.
رۆژی 11-12-2020 بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی راگەیاند "لە سێشەمەی داهاتوو 15-12-2020 گەشتە ئاسمانییەكان بۆ شارەكانی لەندەن، دۆسڵدۆرف، بەرلین، فرانكفۆڕت و كۆبنهاگن دەستپێدەكەنەوە، لە هەوڵەكانیش بەردەوامین بۆ كردنەوەی هێڵی دیكە لە چەند رۆژی داهاتوودا."
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، عێراق سەرجەم گەشتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی راگرت.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |