ZNA – هەولێر
لە 2020 چەندین بەڵگەفیلمی بەهێز بەرهەمهاتوونە، سێ لەو بەڵگەفیلمانە
دەنگدانەوەی زۆریان هەبووە و ناوەڕۆکیان لەبارەی پرسی سیاسی و گەندەڵییەوە بووە.
فیلمەکانیش ئەمانەن، بەڵگەفیلمی "Collective"کە باس لە بوونی گەندەڵی لە
رۆمانیا دەکات کە بەهۆیەوە خۆپیشاندان دروستبوون و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە
دەستی لەکارکێشایەوە.
بەڵگەفیلمی دووەم بەناوی "Apocalypse ’45"یە کە باس لە سەرکەوتن بەسەر
ژاپۆن لە جەنگی جیهانیی دووەمدا دەکات.
"The Art of Political Murder" بەڵگەفیلمێکی دیکەی ئەمساڵە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری ل جیهاندا هەبوو و باس لە کوشتنی پیاوێکی ئایینی کریستیانی بەناوی خوان گیراردی لە گواتیمالا دەکات.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |