ZNA – هەولێر
لە پێشانگەیەکدا لە شاری سانپترسبۆرگی رووسیا، کارە هونەرییەکانی رافائیل شێوەکاری ئیتاڵی خرانەڕوو.
لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 300 کاری هونەری خرانەڕوو، بەشێکیان تایبەتبون بەو شێوەکارە ئیتاڵییە و بەشێکی دیکەیشی تایبەتبوون بەو شێوەکارانەی بە لە کارەکانیندا بەو شێوەکارە کاریگەر بوونە.
ئەم چالاکییە هونەرییە لە مۆزەخانەی هێرمیتاج کرایەوە کە یەکێک لە مۆزەخانە گرنگەکانی رووسیا و جیهانە و بڕیارە تاوەکو ئازاری 2021 بەردەوام بێت.
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |