ZNA – هەولێر
وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Genius" لەبارەی مارتن لوسەر بەرهەمدێت.
بەرهەمهێنەرانی زنجیرەیە تەلەڤزیۆنیی "Genius" رایانگەیاند، وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی ئەو زنجیرەیە بەرهەمدێت و ئەمجارە تیشک دەخاتە سەر ژیان و چالاکییەکانی لۆسەر.
مارتن لۆسەر سەرکردەیەکی ئەمریکی و چالاکوانێکی سیاسی و مرۆڤایەتی بوو و داوای نەهێشتنی رەگەزپەرستی لە دژی رەشپێستەکان دەکرد کە لە 1946 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت و لە 4 نیسانی 1968 کوژرا.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |