English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پووران درەخشەندە خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گلۆباڵ"ی هیندستانی بەدەستهێنا
2020-12-14 [12:36 PM]

ZNA - تاران


سینەماکاری کورد پووران درەخشەندە، بە بۆنەی هەوڵە راستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواریی سینەما و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی؛ خەڵاتی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گلۆباڵ" لە وڵاتی هیندستانی بەدەستهێنا.

 

سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گلۆباڵ" بە بەرهەمی سینەماکارانی 80 وڵاتی جیهان؛ بە شێوەی ئۆنلاین لە هیندستان بەڕێوەچوو و خانمە سینەماکاری کرماشانی پووران درەخشەندە کە بە هەموو بەرهەمە بڵندە سینەماییەکانییەوە لەم رووداوە سینەماییەدا بەشداریی کرد، بە بۆنەی هەوڵە راستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواریی سینەما و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی؛ خەڵاتی ئەم خولەی فێستیڤاڵی بۆخۆی مسۆگر کرد.

 

پووران درەخشەندە ئێستا لە قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کوڕەکان ناگرین" دایە؛ کە بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ستافەکەی لە باروودۆخێکی گونجاو و بە لەبەرچاوگرتنی رێکارە تەندروستییەکان، دەست بە وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەکەن.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad