English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێردەی تایبەتی ئە مە ریکا بۆ سوریا، پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەکات. 
2020-12-14 [06:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١٢/١٤ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆیل رەیبێرن نێردەی تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سوریا پێگەیشت. 


لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریا کرا . ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی ھەبوونی گفتوگۆی ئاشتیانە لە نێوان لایەنە کوردییەکانی سوریا کردەوە لە پێناو پەرەدان بە ئازادی و فرەلایەنی سیاسیی و ھاوبەشیکردن لە دەسەڵاتدا. ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش ھێشتاش مایەی ھەڕەشەن. 

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ھێرشی شەوی ڕابردووی چەکدارانی پەکەکە کرد بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی و بە تووندی ھێرشەکەی سەرکۆنە کرد. 

ڕوونیشیکردەوە کە لەم ماوەیەدا ، سێ پێشمەرگە و کارمەندی ئاسایش، لە سەر دەستی چەکدارانی پەکەکەوە شەھید کراون. ھوشداریشیدا کە ئەم ھێرشانەی پەکەکە و ھەوڵەکانیان بۆ دەستێوەردان و خۆخزاندنە نێو خۆپێشاندانی ئاشتییانەی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات. 


ھەروەھا جەختی کردەوە کە پێویستە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ( ھەسەدە ) لە ژێر ھەژمونی پەکەکە بێتە دەرەوە و نابێت چیتر ڕێگە بدرێت پەکەکە سوود لەو ھاوکاریانە وەربگرن کە پێشکەشی ھەسەدە دەکرێن.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad