ZNA-هەولێر
لە پرۆسەیەکی نهێنی توونددا، دەستەی ئاسایشی حەشدی شەعبی لە دەستگیرکردنی ئەندامە دیارەکانی میلیشیای "سەرایا خوراسانی" بەردەوامە، کە پەیوەندییەکی پتەوی بەئێرانەوە هەیە و تۆمەتبارە بە سەرکوتکردن و دەستدرێژی بۆ سەر چالاکوانانی سڤیل لە عێراقدا.
لە دوای ئەوەی دوێنێ حامید جەزائیری، جێگری پێشووی سەرۆكی سەرایا دەستگیكرا، ئەمڕۆ هێزەکانی حەشد هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی هێزەکە و نزیکەی 30 ئەندامی ئەو میلیشیایەیان دەستگیرکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەمینداری گشتیی سەرایا، عەلی یاسری.
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە: "یاسری لەکاتی هەڵکوتانە سەر بارەگەکە، لەوێ نەبووە، بەنیازی هەڵهاتن بووە بەرەو سووریا، بۆ خۆدەربازکردن لە دەستی ئاسایشی حەشد، بەڵام ئەو دواتر پاشگەزبووەتەوە و خۆی رادەستی ئەو هێزانە کردووە".
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |