ZNA-هەولێر ئەمڕۆ سێ شەممە (15ی کانونی یەکەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (50.2) دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (46) دۆلار و (73) سەنت فرۆشراوە.
کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز کردەوە، بەجۆرێک نرخەکەى گەیشتوەتە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |