English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووبەرپرسی باڵای ئیتڵاعاتی ئێران كەوتنە لیستی ڕەشی ئەمەریكا
2020-12-15 [07:36 AM]

​ZNA-هەولێر


 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتی ئاسایش و هەواڵگریی ئێران دا سەپاند، ئەمەش وەک هەنگاوێکی دیکەی زیادکردنی گوشارەکان لەسەر تاران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئاشکرایکرد، هەریەکە لە ئەحمەد خوزاعی و محەممەد بەسیری، تێوەگلاون لە رفاندنی کارمەندێکی پێشووی (ئێف بی ئای) بە ناوی بۆب لیڤنسۆن لە ساڵی 2007، لە دوورگەی کیشی باشووری ئێران،دوای رفاندنیشی و لەماوەی دەستبەسەرکردنیدا گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئەو دوو کەسایەتییە ئێرانییەی کە سەر بە وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایشی ئێرانن كە بە ئیتڵاعات ناسراوە،  خستووەتە ناو لیستی رەشی خۆیەوە.

کریستۆڤەر رای، بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا گوتی: "حکومەتی ئێران بەڵێنیدابوو بەئاسانکاری بۆ گێڕانەوەی لیڤنسۆن، بەڵام ئەوەی نەکرد. لە راستیدا ئەندامانی هەواڵگریی ئێران، بەڕەزامەندی بەرپرسە گەورەکان، تێوەگلاون لە رفاندن و گرتنی لیڤنسۆنەوە".

بەرپرسێکی ئەمریکی، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: "حکومەت بۆی روونبووەتەوە، هەموو بەڵگە بەردەستەکان دەیسەلمێنن کە بۆب لە میانی گرتیندا، گیانی لەدەستداوە".

حکومەتی ئەمریکا پێشتر ئاشکرایکردبوو لیڤنسۆن لەکاتی دەستگیرکردنیدا هیچ پەیوەندییەکی بە نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانەوە نەمابوو، ئەو بەر لە دە ساڵ لەو مێژووە، خانەنشینکرابوو.

هەروەها رۆژنامەی "واشنتن پۆست" ئەمەریكی ئاشکرایکردبوو، بۆب ئەوکاتەی دەستگیرکراوە، کاری بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا، ویستیتی کەسێک كەسێك ببینێت کە بڕیاربووە زانیاری بداتێ، لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە.

 





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad