English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی .. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جوانكاری خانماندا ده‌گیرێت
2020-12-15 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌وادی جوانكاری خانماندا ده‌گرن و نوێنه‌ری كوالێتی كۆنترۆڵ له‌ لیژنه‌كان هۆشیاری به‌ خانمان ده‌دات.

شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولێتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی له‌ لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنیینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان،‌ هه‌ردو لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان و ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌وادی جوانكار و بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژ و بۆن و موعه‌ته‌ری خانمان له‌فرۆشگاكاندا گرتوه‌.

وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، بڕیكی زۆر مه‌وادیی كیمیایی له‌ پێكهاته‌ی ماده‌ جوانكارییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا، پێكهاته‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌كاریده‌هێنن.

نوێنه‌ره‌كه‌ی كوالێتی كۆنترۆڵ هۆشیاری به‌ خانمان ده‌دات و ده‌ڵێت: له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی ماده‌كانی جوانكاری بده‌ن و له‌كاتی هه‌بونییاندا له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)وه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مادده‌ جوانكاریانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێ بون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

IMG_3255 - Click to view full size photo

IMG_3258 - Click to view full size photo





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad