English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ پەیامێكدا دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی یادی دامەزراندنی رادیۆی موسڵی پیرۆز كرد
2020-12-15 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی موسڵ

 

بەبۆنەی (12)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی موسڵ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و گوێگرانی رادیۆ ئازیزەكەتان دەكەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن.

 

دامەزراندنی رادیۆی موسڵ بەر لە(12)ساڵ وێرای ئەوەی بریارێكی گرنگ بوو، هەروەها كاریگەری زۆریشی هەیە بۆ ئەو ناوچەیە و گەیاندنی پەیام وخواستی رەوای گەلەكەمان و پێكهاتەكانی دیكەی سنووری ئەو پارێزگایە کە سنورێکی فرەپێکھاتە و جێگای بایەخی پارتیمانە.

 

لەم یادەدا وێرای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكە پشتیوانی بەردەوامی خۆمان بۆ رادیۆكەتان دووپات دەكەینەوە و هیوادارین وەكو هەمیشە دەنگی خزمەت و خواستی سەربەرزی گەلەكەمان بێ  و سەركەوتنی زیاتر بەدەست بێنن..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

١٥ـی١٢ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad